میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان پێی وایه كه لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پاساو ده‌دات بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به كه‌ناڵی NRT و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پسپۆری میدیایی نییه تا ئاستی پیشه‌یی بونی میدیایی كه‌ناڵه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
دیاری حاجی محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ره‌خنه‌ی له لێدوانی ئه‌مرۆی عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر گرت كاتێك له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی سه‌ر نوسینگه‌ی ئێن ئاڕ تی له هه‌ولێر، رایگه‌یاند: تا ئێستا كه‌س له دامه‌زراوه‌ی NRT داوای یاسایی تۆمار نه‌كردوه تا به دواداچوون بكات.
دیاری به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند ده‌بوو پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌و پۆسته‌دا هانی بدایه لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشانه بكات كه كرانه سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌ی له پایته‌ختی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له ولاَتێكدا كه رێز له سه‌روه‌ری یاسا ده‌گرن به هێزی یاسا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن نه‌ك پاساو بهێننه‌وه بۆ توندوتیژی".
وتیشی" ئه‌و پسپۆری میدیایی نییه تا ئاستی پیشه‌یی بونی میدیایی كه‌ناڵه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێت، له‌بری ئه‌وه‌ی پاساو بهێنێته‌وه ده‌بوو ئێستا چه‌ند گومانلێكراوێكی سه‌ر ئه‌و روداوه له ژێر لێكۆڵینه‌وه بونایه" .
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وتی: "توشی سه‌رسوڕمان هاتین كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا باسی له رووداوه‌كانی هه‌ولێر كرد به‌لاَم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له هێرش و په‌لاماره‌كانی سه‌ر نوسینگه‌ی ئێن ئاڕتی نه‌كرد، پرسیاری ئه‌وه‌شیكرد " ئایا نوسینگه‌كه‌ی NRT هه‌ولیر، له چوارچێوه‌ی پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌و نییه؟"
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2017، كاتێك په‌یامێنری ئێن ئاڕ تی پرسیاری ئه‌وه‌ی له عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر كرد، ئایا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه ده‌ستگیركراوه، وتی: "هیچ كه‌سێكی ئێن ئاڕ تی نه‌هاتووه سكالاَ تۆمار بكات، تا من به‌دواداچوونی بۆ بكه‌م"، داواشیكرد كه‌ناڵه‌كه میدیا بكات نه‌ك سیاسه‌ت و به په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ی وت: "ئێوه خۆتا حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن هێرش بكرێته سه‌رتان".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه وتی" هیوادارام ئه‌م لێدوانه مانای ئه‌وه نه‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر په‌شێوی له هه‌ولێر رووبدات، ئه‌وا تا داوای ِیاسایی تۆمار نه‌كرێت ئه‌وا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، ئیهمالی ده‌كات" .
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. له‌سه‌ره‌تای 2015 سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردوه.
میترۆ له ساڵه‌كانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015، 2016 راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه. بڕیاره كۆتایی 2017 حه‌وته‌مین راپۆرتی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی بلاَوبكاته‌وه.
وێستگه نیوز