چوارەمین دیداری فیلمی کوردی لە وڵاتی سوید ئەنجام دەرێت




میترۆ
بە دروشمی (سینەما چاوی مرۆڤایەتی و داهێنانە)، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری چوارەمین دیداری فیلمی کوردی لە وڵاتی سوید ئەنجام دەدات. 

وا بڕیاره‌ وایە ڕۆژانی (24 تا 26)ی نۆڤەمبەر دیدارەکە لە شاری یۆرتۆبۆری بەڕێوەبچێت، لەم دیدارەدا شەش فیلمی کوردی نمایش دەکرێت و چەند سیمینارێک بەڕێوەدەچێت.
 
فیلمه‌ سینەماییەکان بریتین لە: 
فیلمی (تونێلی مەرگ) دەرهێنانی (عەدنان عوسمان)
فیلمی (سیمای خۆڵەمێش) دەرهێنانی ( شاخەوان ئیدریس)
فیلمی (پەڕینەوە لە غوبار) دەرهێنانی (شەوکەت ئەمین گورگی).

کورتەفیلمەکان بریتین لە :
کورتەفیلمی (مایکرۆفۆن) دەرهێنانی (کەریمۆک)
کورتەفیلمی (سەرۆک) دەرهێنانی (ڕزگار حسێن)
کورتەفیلمی (خڕش) دەرهێنانی (سەرکەوت مستەفا)
ناونیشان :
 FOLKETS HUS HAMMARKULLEN


PM:12:16:19/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌