سلێمانی‌: یادێك بۆ ئه‌ژین قادر كرایه‌وه‌




میترۆ، سلێمانی‌ 
ئەمڕۆ رۆژنامەی كوردستانی نوێ مەراسیمێكی بۆ یادی رۆژنامەنوسی فۆتۆگرافەر ئەژین قادر رێكخست، له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كار و ماندووبونی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ژین قادر باخچه‌یه‌ك له‌ناو بینای‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان به‌ناوی‌ ئه‌و خانمه‌ كۆچكردووه‌ كرایه‌وه‌، هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ڤیدیۆیه‌كی‌ كورت له‌سه‌ر كار و چالاكیه‌كی‌ و ژیانی‌ نمایشكرا و دواتر نامیلكه‌یه‌كی‌ كاری‌ فۆتۆكانی‌ پێشكه‌شی‌ ئاماده‌بوانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌كرا.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا دیاری‌ محمه‌د جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌ وتارێكی‌ میترۆدا وتی‌:  سەرلە نوێ غەمباری خۆمان دەردەبڕین بۆ كۆچی ناوادەی كچە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەری بەتوانا (ئەژین قادر)، هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەكەی و سەرجەم هاوڕێ و كارمەندانی كوردستانی دەكەین بەو ئومێدەی هاوپیشە میدیاكارەكانمان خەمی لەو شێوە رویان تێنەكات.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، هەرچەندە ئەژین خان، ماوەیەكی زۆر نەبوو لە بواری كاری رۆژنامەنوسیدا كاری دەكرد، بەڵام ئامادەبوونی لە ناو دیمەنی میدیای ژناندا كارەكانی دیار بوون.


ئەمە دەقی وتاره‌كه‌یه‌: 

بەڕێزان: بنەماڵەی میدیاكار ئەژین قادر
بەڕێزان كارمەندان و دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ 
بەڕێز كاك ستران عبدالله سەنوسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ
سەرلە نوێ غەمباری خۆمان دەردەبڕین بۆ كۆچی ناوادەی كچە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەری بەتوانا (ئەژین قادر)، هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەكەی و سەرجەم هاوڕێ و كارمەندانی كوردستانی دەكەین بەو ئومێدەی هاوپیشە میدیاكارەكانمان خەمی لەو شێوە رویان تێنەكات.

هەرچەندە ئەژین خان، ماوەیەكی زۆر نەبوو لە بواری كاری رۆژنامەنوسیدا كاری دەكرد، بەڵام ئامادەبوونی لە ناو دیمەنی میدیای ژناندا كارەكانی دیار بوون. كەم كەس دەتوانن كە سەرباری بەربەستەكان لەبەردەم كاری میدیایی ژنان، لەو ماوە كەمەدا بتوانن جێگەی خۆیان لەناو میدیادا بكەنەوە.

ئەژین و هاوڕێكانی بە هۆی ئامادەبونی چالاكیان لەناو دەزگاكانی رۆژنامەنوسی كوردیا لەماوەی چارەكە سەدەی رابردودا سەلماندیان كە ئامادەبونێكی پیشەییانەو كاریگەر بووە ئەو بۆچونەیان رەتكردەوە كە پێگەی ژن لە ناو میدیادا لاوازە.
گەر لاپەڕەكانی یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین كوردستانی نوێ هەڵبدەینەوە دەیان ناوی دیارمان بەرچاو دەكەون كە هەندێك لەو ژنە میدیاكارانە باشترینی هەندێ قۆناغی ئەو رۆژنامەیە بوون.
چیرۆكی سەركەوتنی ئەژین لە بواری كاری فۆتۆگرافەریدا سەلماندنی ئەو راستیەن، گەر بوار برەخسێت و بەربەستەكان لەبەردەم كاری میدیاكارانی ژن لاببرێت، ئەوا شاهێدی دەیان و سەدان چیرۆكی تری سەركەوتنی میدیاكاری ژن و كچانی كوردستان دەبین.
سڵاو لە هاوڕێكانی ئەژین لە ناو میدیای كوردستانی كە سەرباری بەربەستەكان، پێگەیەكی بەهێزیان لەناو رۆژنامەگەریدا هەیە و كاری پێشكەشكاری بەرنامەو بێژەری و مۆنتاژ و هەواڵسازی و پەیامنێری و فۆگرافەری دەكەن.
سڵاو لە گیانی پاكی ئەژین قادری هاوكارمان
سەرلە نوێ غەمباری خۆمان دەردەبڕین هاوبەشی خەمی هەموانین.
سەنتەری میترۆ
3ی كانوی یەكەمی 2017


PM:02:38:03/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌