میترۆ، هه‌ولێر
بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووس محمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌شكه‌نه‌یی داوا ده‌كه‌ن چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان ئاشكرابكرێت، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان ده‌كرد.
كه‌سوكاری ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێسه‌روشوێنه له گردبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرد كه چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان ئاشكرابكه‌ن.
هه‌ر له گردبوونه‌وه‌كه‌دا دایكی رۆژنامه‌نووس محمه‌د ئه‌شكه‌نه‌یی له لێدوانێكی بۆ k24 وتی: ماوه‌ی 10 ساڵه محمه‌دی محمه‌دی كوڕم بێسه‌رو شوێنه و داواكارم له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌م ئاشكرابكه‌ن.
وتیشی: كوڕه‌كه‌م كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه و ته‌نها رۆژنامه‌نووس بووه.
رۆژنامه‌نووس محمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌شكه‌نه‌یی ناسراوه به محمه‌د سیاسی، به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی رۆژی 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2007 كه محمه‌د له‌ماڵی خۆیان ده‌رچووه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ته‌وه ماڵه‌وه و تائێستا هیچ سۆراغێكی نیه.