میترۆ، دهۆك
هێزێكی ئاسایشی دهۆك چالاكوانێكی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌یان بۆ شوێنێكی نادیار برد، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له چالاكوانه‌كه ئاشكرایكرد كه ئه‌و كه‌سه پێشتر سه‌ردانی شاری سلێمانیی كردووه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6 كانونی یه‌كه‌م 2017 ئاسایش دهۆك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چالاكوانێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی كازم تاكۆر له گه‌ره‌كی ناعۆره له شاری دهۆك و به‌زۆرله ماڵه‌كه‌ی ده‌ریانكردووه و بۆ شێونیكی نادیار بردوویانه.
دلۆفان زێباری، كه‌سێكی نزیكی چالاكوانه‌كه‌ی شاری دهۆكه و تایبه‌ت به ویَستگه نیوز-ی راگه‌یاند: چه‌ندین جاری تریش ئاسایشی دهۆك چوونه‌ته سه‌رماڵی كازم تاكۆر و له ماڵه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام شه‌وی رابردوو له‌سێمانی گه‌راوته‌وه دهۆك ئه‌مرۆ به‌یانی سێ كه‌س خۆیان به ئاسایشی دهۆك ناساندووه و چونه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و بردوویانه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه‌ی ئه‌و چالاكوانه ئاشكراشیكرد كه سێ كه‌سه‌كه بێ ئه‌وی فه‌رمانی دادگایان پێ بێت ئه‌و چالاكوانه‌یان له‌ماڵه‌وه ده‌رهێناوه و بۆ شوێنكی نادیار بردویانه، ده‌شڵێت: خێزانه‌كه‌ی پرسیاریان له هۆكاری بردنه‌كه‌ی كردووه و ئه‌وانیش وتویانه كه له‌سه‌ره‌وه فه‌رمانیان پێكراوه ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن.
وتیشی كازم له‌كاتی تیرۆركردنی وه‌دات حسێن روڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له ئدانكردنی ئه‌و كاره و لێدوانی تۆندی له دژی ب‌كوژانی وه‌دات حسێن-ی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و داوه، هه‌رئه‌وكاتیش به‌هۆی ئه‌و لێدوانانه‌یه‌وه شه‌ورۆژێك له‌لایه‌ن ئاسایش دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
وێسگه نیوز-