میترۆ، سلێمانی
چالاكوانێكی مەدەنی رانیە ماوەی چوار رۆژە لەشاری سلێمانی بێسەروشوێنە و بەشێك لە رێكخراو و چالاكنی مەدەنی شاری رانییە دەڵێن"بۆمان دەركەوتوە كە لای دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی دەستبەسەرە، بەبێ ئەوەی هیچ رونكردنەوەیەك لەسەر هۆكاری دەستگیكردنی بدرێت".
بەشێك لە رێكخراوەكان و چالاكانی مەدەنی رانیە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی دەزگا ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەكان و رای گشتی و رێكخراوە ناوخۆیی و بیانییەكانیان كردوە رایانگەیاندوە"(ئه‌سعه‌د شاوری) چالاکێکی مه‌ده‌نی کارا و پشتیوانێکی سه‌ره‌کی ڕۆژئاوا و پارچه‌کانی تری کوردستانه، به‌شداری چه‌ندان کاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی کردوه و دواترینیشیان کۆکردنه‌وه و گه‌یاندنی کۆمه‌ک و هاوکاری بو بۆ زیانلێکه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی شاری کرماشانی ئازیز و ده‌وروبه‌ری. به‌ڵام له‌بری ڕیزگرتن و پاداشتکردنی؛ له‌دوانیوه‌ڕۆی 2/12/2017وه له‌ناو شاری سلێمانی شوێنبزرکراوه!".
ئاماژەیان بەوەشداوە"ئێستا بۆمان ده‌رکه‌وتوه که لای ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی شاری سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێک و ته‌نانه‌ت هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیش له‌سه‌ر هۆکاری ده‌ستگیرکردنی بدرێت".
رێكخراوەكان و چالاكانی رانیە لە راگەیەندراوەكەدا پێنج خاڵیان خستۆتەڕو و لە خاڵی یەكەمدا هێمایان بۆ ئەوە كردوە"شێوازی ده‌ستگیرکردن و ڕفاندنی کاک ئه‌سعه‌د ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا و بنه‌ماکانی مافی مرۆڤه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ لای خه‌ڵکی و جارێکی‌تر سه‌لمێنرایه‌وه که ئاسایشی تاک و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک هه‌ر بونی نییه به‌ڵکو له ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌دایه، ده‌بێت هه‌رچی زوه کۆتایی به‌و کاره نایاساییانه بهێنرێت".
لەخاڵی دوەمیشدا جەختیان كردۆتەوە"به‌کارهێنانی ئه‌و تاکتیک و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له ڕفاندنی کاک ئه‌سعه‌د به‌کارهێنراوه، به ئه‌وپه‌ڕی ئیهانه به داموده‌زگا ئه‌منیی و قانونییه‌کانی شاری ڕانیه و ته‌نانه‌ت هه‌مو خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌زانین، هه‌ڵمه‌تی له‌و شێوه‌یه ته‌نها شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه که به کاری تیرۆرستی و خیانه‌تی نیشتیمانی تۆمه‌تبارن، نه‌وه‌ک خه‌ڵکانی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر".
لەخاڵی سێیەمیشدا سەلامەتی گیانی و جەستەیی ئەسعەد شاور-یان خستۆتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی و وتوشیانە”له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئازاردانێک و کارێکی نه‌خوازراو به‌رامبه‌ری، ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه‌که‌ی له ئه‌ستۆ بگرن".
لەخاڵی چوارەمیشدا هۆشیاریانداوە "له ئه‌گه‌ری به‌لاڕێدابردنی دۆسیه‌یی کاک ئه‌سعه‌د" و وتویانە"دروستکردنی هه‌ر سیناریۆ و تۆمه‌تێکی بێبنه‌ما به‌هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت ره‌تده‌که‌ینه‌وه، چونکه ئێمه گومانمان له پاکی و دڵسۆزی کاک ئه‌سعه‌د نییه".
لەخاڵی كۆتاییشدا وتویانە"ماوه‌ی ته‌نها 48 کاتژمێر داده‌نێین بۆ ئازادکردنی کاک ئه‌سعه‌د و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو هاوشاریان و که‌سوکار و ئازیزانی، به‌پێچه‌وانه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ین له ئه‌گه‌ری ڕودانی کاری نه‌خوازراو و ده‌رچونی بارودۆخه‌که له ده‌ستی خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به خوێندنه‌وه‌ی جددیمان بۆ ئه‌و واقعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که تیایدا ده‌ژین و له‌به‌رچاومانه".
ئاوێنه