میترۆ، هه‌ولێر
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وه گه‌نده‌ڵه كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ره‌كانی شه‌ڕی فڕۆشت و دێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به سه‌رو قژی بۆیاخی ڕه‌شه‌وه باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كرد و له‌لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه "به‌پێی پێوه‌ری رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له 172 وڵات كه ته‌قیم كراوه، عیراق له ئاستی 167هه‌مین وڵاتدایه، یه‌كێكه له هه‌ره خراپترین وڵاته‌كانی جیهانه له مه‌سه‌لی گه‌نده‌ڵیدا".
قوباد تاڵه‌بانی وتی: "دیاره عیراق داهاتێكی زۆری هه‌یه، له هه‌مانكاتدا پاره‌یه‌كی زۆری له‌به‌رده‌ستدا بوو، كه 76 ملیار دۆلار بوو، ئێستا نزیكه‌ی 30 ملیار دۆلاره و ساڵ له دوای ساڵ كه‌مده‌بێته‌وه و كه‌س نازانێت ئه‌م پاره‌یه چی لێدێت".
وتیشی: "كوردستانیش دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی تێدایه، به‌پێی پێوه‌ری ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه بارودۆخی كوردستان له عیراق باشتره له ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام هێشتا زۆر زۆر ماوه كه ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم وه‌كو سه‌ره‌ڕمی ئیشه‌كه بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، ئاشكراشه كه ئه‌م ده‌سته‌یه به ته‌نها پێی ناكرێت، ئاشكراشه كه حكومه‌ت به ته‌نیا پێی ناكرێت، په‌رله‌مانیش به ته‌نیا پێی ناكرێت و پارته سیاسییه‌كانیش به ته‌نیا پێیان ناكرێت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێویستی به كارێكی ده‌سته‌جه‌معییه".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كرد كه "پێشتر لیژنه‌مان پێكهێناوه بۆ چاودێریكردنی بابه‌تێك، به‌ڵام كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ دانراوه وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه و به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته بۆیه ده‌ركه‌وتووه كاری ئه‌و لیژنه‌یه نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌نجامێك".
قوباد تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد كه "له‌م كوردستانه فیرعه‌ون هه‌ن زه‌وی داگیر ده‌كه‌ن، ڤیلا دروست ده‌كه‌ن، بازرگانێتی ده‌كه‌ن، قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، خه‌ڵك ده‌كوژن، رۆژنامه‌نووس ده‌كوژن، هه‌زار و یه‌ك ئیشی خراپ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و جورئه‌ته نه‌بووه رووبه‌ڕوویان بوه‌ستینه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "رۆژانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه زیاتر له هه‌موو كه‌سێكی تر له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆندا باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن خۆیان و كامل بۆیاغیان دێنه‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، كۆڕ ده‌كه‌ن، باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له هه‌موو كه‌س گه‌نده‌ڵترن".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
، راشیگه‌یاند كه "ئه‌و كه‌سانه كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه، سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، پاره له دووكاندار وه‌رده‌گرن، هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له هه‌مانكاتدا كه له كوردستان ده‌قه‌ومێت خۆیان به پاڵه‌وان و چه‌كدار ده‌ناسێنن و كه له كوردستان ده‌قه‌ومێت به‌ره‌ی جه‌نگ چۆڵ ده‌كه‌ن، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، به ترس و له‌رزه‌وه راده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ش كه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبنه‌وه له بازاڕی قاچاخدا ده‌یفرۆشنه‌وه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی وتی: "لێره‌وه داوای لێبووردنم له حاكم ئه‌حمه‌د كرد كه وه‌كو حكومه‌ت تا ئێٍستا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی پشتیوانی ئه‌م ده‌سته‌یه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به جورئه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی فیرعه‌ونه‌كان ببینه‌وه نه‌ك ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاستێكی خواره‌وه به‌شداربوونه له پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی".
وتیشی: "هه‌وڵمانداوه له حكومه‌ت و هه‌نگاوی جددیمان ناوه بۆ شه‌فافتركردنی پرۆسه‌كانی حكومه‌ت، بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پرۆسه‌كانی حكومه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات له‌ناو داموده‌زگاكان بۆ تۆماركردنی مووچه‌خۆره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وردبینیكردن له پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز و هه‌وڵی جددی دراوه بۆ به‌دیهێنانی حوكمڕانییه‌كی دروست ، به‌ڵام زۆرمان ماوه بیكه‌ین".
وێستگه نیوز