سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ به‌ختیار علی‌" هەقە شانازی پێوە بكەین"




میترۆ، سلێمانی‌ 
سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی جیهانی نیلی زاكس-ی لە بواری ئەدەبدا لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە نوسەرو رۆماننوس بەختیار عەلی و سەرجەم خوێنەرانی و خەڵكی كوردستان و ناوەندی ئەدەبی رۆشنبیری دەكات و رایده‌گه‌یه‌نێت: بەخشینی ئەو خەڵاتە بە نوسەری دیاری گەلەكەمان كاك بەختیار، زادەی ماندوبوون و خولیای ئەم نوسەرەیە بە ئینسان ئازارەكانی لە كۆمەڵگای كوردستانی، خه‌تیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌" هەقە دڵخۆشبین و شانازی بەم نوسەرەمان بكەین".

بەخشینی ئەو خەڵاتە بە نوسەری دیاری گەلەكەمان كاك بەختیار، زادەی ماندوبوون و خولیای ئەم نوسەرەیە بە ئینسان ئازارەكانی لە كۆمەڵگای كوردستانی. لە رێگەی نوسین و پشكنینی بەردەوامی دەیان بەرهەمی ناوازەی پێشكەش بە كتێبخانەی كوردستانی و جیهانیش كردوە.

پڕ بە دڵ خۆشحاڵین كە لیژنەیی خەڵاتە جیهانییەكان ئاوڕ لە نوسەرانی وڵاتەكەمان دەدەنەو و ناوەنەدەكانی بڵاوكردنەوە كتێبەكانی وەردەگێڕێت و چاپییان دەكات.

ئەو خەڵاتەو چەندین خەڵات لەسەر ئاستی نیشتمانی و جیهانی شایەنی نوسەری (ئێوارەی پەروانە)و (مەرگی تاقانەی دوووەم) و (دواهەمین هەناری دونیا)و(شاری مۆسیقارە سپییەكان)ە شایەنی ئەو نوسەرەیە كە بە دەیان رۆمان و نامیلكەی شیعریی و كتیبی فكری كتێبخانەی كوردی دەوڵمەند كردوە.

رۆژی یەككشەممە لە مەراسیمێكی شایستەدا پارێزگاری شاری دۆتمۆندی ئەڵمانی خەلاتەكەی بەخشییە كاك بەخیتار عەلی.

خەڵاتی نیلی زاكس بەناوی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ خانمە نوسەری ئەڵمانی (نیلی زاكس)وە دوو ساڵ جارێك دەبەخشرێتە ئەو نوسەرانی دیارو خاوەن بەرهەمی ناوازە.

هەقە دڵخۆشبین و شانازی بەم نوسەرەمان بكەین
سەنتەری میترۆ
11ی كانونی یەكەم 2017


PM:02:41:11/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌