میترۆ، سلێمانی
پاش شه‌ش ساڵ له‌په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردی، ئه‌مڕۆ دو تۆمه‌تباری تری ئه‌و كه‌یسه له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دادگایی ده‌كرێن، پارێزه‌ری دۆسیه‌كه ده‌ڵێت " ئەم دو تۆمەتبارە سه‌ر به‌فه‌وجی پاسه‌وانی تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستێكی هه‌رێمی كوردستانن".
كارزان فازڵ پارێزه‌ری دۆسیه‌ی په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ 12/12، له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌پێی مادده‌ی 406 بڕگه‌ی 31، دو تۆمه‌تبار دادگایی ده‌كرێن كه له‌كه‌یسی په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردییه‌وه تێوه‌گلاون، ئه‌و وتی " پێشتر تۆمه‌تبارێك به‌هۆی په‌لاماردانه‌كه‌وه به‌دو ساڵ حوكمدراوه، ئه‌م تاوانباره له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه له‌لایه‌ن ئه‌م دوكه‌سه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای ده‌كرێن راسپێردراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره".
وتیشی " ئه‌م سێ كه‌سه به‌پێی بەڵگەنامە فەرمیەکانی ناو دۆسیەکە ئەوە سەلمێنراوە کە سه‌ر به‌فه‌وجی پاسه‌وانی تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستێكی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌م دو كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆش داگایی ده‌كرێن پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه".
كارزان فازڵ ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه سه‌ڕه‌رای تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردیدا، تا ئێستا كه‌یسه‌كه له‌دادگا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
پاش ئێوارەی رۆژی 29/8/2011 ئاسۆس هەردی، سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی ئاوێنەو بەڕێوەبەری رێگه‌پێدراوی ئێستای كۆمپانیای ئاوێنە، لەكاتی جێهێشتنی شوێنی كارەكەی، لەلایەن چه‌ند كەسێكه‌وه په‌لامار دراو به‌كلكه ده‌مانجه سه‌ری بریندار كرا‌و بەزیاتر لە30 تەقەڵ دوورایه‌وه. رۆژنامه‌ی ئاوێنه به‌دوای ئه‌م په‌لاماردانه‌دا سکاڵای یاسایی لەسەر تاوانبارانی هێرشکردنەكه تۆمار کرد‌و له 5/9/2011شدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێكیان راگه‌یاند.