میترۆ، سلێمانی
پارێزگاری شاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت به فه‌رمانێك میكانیزمی نوێ بۆ كاركردنی سه‌رجه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له شاری كه‌ركوك ده‌رده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌ر میكانیزمه‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، رێوشوێنیان له‌دژ ده‌گیرێته‌به‌ر.
راكان سه‌عید پارێزگاری شاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت رۆژی 2017/12/12 نووسراوی ژماره (37م)ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاژانس و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه كرد كه له شاری كه‌ركوك كار ده‌كه‌ن.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، پارێزگاری شاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت داوای له رێكخراوه‌كان كردووه پێداچوونه‌وه به كارمه‌نده‌كانیاندا بكه‌ن و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 30 بۆ هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان و كورد و سه‌دا 10 بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی كارمه‌نده‌كانیان دیاری بكه‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه پێویسته سه‌رجه‌م ئاژانس و ده‌سته و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پیشه‌ییانه كاربكه‌ن و مافی ئه‌وه‌یان نییه ده‌ست له كاروباری پارێزگای كه‌ركوك وه‌ربده‌ن یان ناكۆكی ئیتنی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا بوروژێنن و ته‌نها كه‌سانی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو بكه‌ن به كارمه‌ندیان و پێكهاته‌كانی تر ره‌تبكه‌نه‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا راكان سه‌عید ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كار به نووسراوه ده‌كرێت تا به‌رواری 2018/1/25 و له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه ده‌بێت رێكخراو و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێداچوونه‌وه‌یان به كادیر و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كردبێت.
راشیگه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی كه‌ركوك ئاسانكاری بۆ ئه‌و رێكخراو و ئاژانسانه ده‌كات كه كار به‌م میكانیزمه نوێیه ده‌كه‌ن و ئه‌و لایه‌نانه‌شی هاوكاریان نه‌بن، رێوشوێنیان له دژ ده‌گیرێته‌به‌ر و ئاسانكارییان بۆ ناكرێت.
ئه‌م نووسراوه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت دوای ئه‌وه دێت كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له 2017/12/5 نووسراوێكیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی كاروباری مرۆیی له پارێزگای كه‌ركوك كردبوو و تیایدا داوایان كردبوو كه رێژه‌ی كارمه‌ندانی رێكخراوه بیانییه‌كانی شاری كه‌ركوك هاوسه‌نگ بكرێت به سه‌دا 30 بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب و توركمان و كورد و سه‌دا 10 بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و دا‌واشیان كردووه كه هاوسه‌نگی بكرێت به مه‌رجی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی ناوخۆیی له‌گه‌ڵیاندا.
وێستگه نیوز