میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به رێوشوێنی یاسایی نه‌ك ترساندن و تۆقاندن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی ده‌سگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كان بكرێت و ئازاد بكرێن و ده‌ست هه‌ڵگرن له ئازاردانی رۆژنامه‌نوس و رێگرتن له ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسی.
ئه‌مڕۆ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه له سه‌نته‌ری میترۆ به ڕێوه‌چوو به‌رپسی هه‌ندێ رێكخراوی مه‌ده‌نی و ده‌زگای میدیا ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به چالاكوانی خۆپیشانده‌كان بكرێت و ئازادیان بكات یان رێگه بدات كه‌سوكارییان بیانبیین له‌و گیراوه‌نه‌ش ناوی شاسواری عبدالواحدی هێنا وه‌ك كه‌یسێكی دیار وتی" نابێ به ترساندن و تۆقاندن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی ده‌سگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كان بكرێت" داواشی كرد" ده‌ست هه‌ڵگرن له له ئازاردانی رۆژنامه‌نوس و رێگرتن له ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسی"
ئاسۆس هه‌ردی سه‌رۆكی كۆمپانیای ئاوێنه به زمانی عه‌ره‌بی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌ندێك رێوشوێنی ناسایای كه‌به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران و ده‌زگای میدیا و ده‌زگای مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراوه وتی" هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی یاسان و نابێت به‌توندوتیژی وه‌ڵامی داخوازی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵك بدرێته‌وه".
هه‌ریه‌ك له ئاوات محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و كه‌مال ره‌ئوف سه‌رۆكی كۆمپانیای شار بۆ راگه‌یاند وته‌یان پێشكه‌شكرد.
له وته‌كانیاندا داوایانكرد" بڵاوه به‌و هێزانه بكرێت و ئازادی خۆپیشاندان فه‌راهه‌م بكرێت". هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌یانكرد كه به‌رامبه‌ر به میدیاكاران و خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامدراوه.