كچه‌ رۆژنامه‌نووسێكی‌ كورد به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ چیك بناسێته‌وه‌ وه‌ك چێشتلێنه‌رێك چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات
PM:04:26:30/12/2017


میترۆ، سلێمانی‌
خانمه‌ په‌یامنێری‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ژیار محمه‌د له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك چیرۆكی‌ لێدوانێكی‌ له‌ چیك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ وه‌ك چێشتلێنه‌رێك چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كۆماری‌ (چیك) كردووه‌ و نه‌یزانیوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌رۆك كۆماره‌. 

ئه‌و په‌یامنێره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌، به‌خوا نه‌ سه‌گی ڕاهێنراو،نه‌ پاسه‌وانی ترسناك ! نه‌ سه‌یاره‌ی جامڕه‌ش هیچم نه‌بینی خۆم كامێرام پێبوو ،،نیك مایكه‌كه‌ خۆم به‌ستم !كه‌س پێی نه‌وتم له‌وێ نزیك نه‌بیته‌وه‌ !ته‌نانه‌ت كه‌س پێی نه‌وتم ئاده‌ی كامێرا و مایك و جیهازه‌كان ده‌یپشكنین ! من وتم ڕیسیڤه‌ره‌كه‌ ده‌خه‌مه‌ گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌ت ،،ته‌نانه‌ت دوو جار لێدوانه‌كه‌یم پێم دووباره‌ كرده‌وه‌ شوێنه‌كه‌یم پێ گۆڕی. 

چیرۆكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ ژیاری‌ ده‌ی‌ گێڕێته‌وه‌: 

سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری(چیك)م چۆن بینی ؟ سه‌رۆك وه‌زیرانی پایته‌خته‌كه‌ی بوكی ئه‌وروپایه‌ چۆن بینیم و نه‌مناسیه‌وه‌!!

ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ڕابردوو له‌ پڕاگی پایته‌ختی چیك بووم،شۆربای ماسی كه‌ وه‌ك برنج و قه‌یسیه‌كه‌ی خۆمان وایه‌ و مه‌رجه‌ هه‌موو جه‌ژنێك هه‌بێت،ئه‌وانیش(چیكیه‌كان) ده‌بێت هه‌موو كرسمیسێك ئه‌و شۆربای ماسیه‌ ئاماده‌ بكه‌ن ،،، به‌ناو ئه‌و بازاڕه‌ تایبه‌تیه‌دا ده‌گه‌ڕام له‌شوێنێكیدا شۆربای ماسیه‌كه‌یان به‌خۆڕایی به‌سه‌رخه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرد،،یه‌كێك له‌وانه‌ی شۆرباكه‌ی لێی ده‌نا و به‌ده‌ستی خۆی تێی ده‌كرد بۆ خه‌ڵكی ئه‌م كه‌سه‌ بوو كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌مدا یه‌كه‌م كه‌س قسه‌ ده‌كات !!

من وامزانی ئه‌مه‌ شێف)ه‌ ،پێی وتم پڕاگ خۆشه‌ ؟وتم :به‌ڵێ ،،وتی قه‌ت له‌م سوپه‌ فۆلكلۆریه‌ی چیكیه‌كانت خواردوه‌ وتم نا ،ناتوانم !،هه‌رپێده‌كه‌نی و ڕووی گه‌ش بوو، جا به‌ ڕووه‌ گه‌شه‌كه‌ی به‌منی ده‌وت من قسه‌ ده‌كه‌م تۆ سوپه‌كه‌ بخۆ بزانه‌ خواردنی فۆلكلۆری چیكیه‌كانت لاخۆشه‌!!،به‌ڵام ئێستا هاوڕێیانم له‌ News room- RFE پێیان وتم ئه‌وه كه‌سه‌ت ناسیه‌وه‌ كێیه‌؟ ،،وتم نا!وتیان سه‌رۆك وه‌زیرانی(چیك)ه‌!!

به‌خوا نه‌ سه‌گی ڕاهێنراو،نه‌ پاسه‌وانی ترسناك ! نه‌ سه‌یاره‌ی جامڕه‌ش هیچم نه‌بینی خۆم كامێرام پێبوو ،،نیك مایكه‌كه‌ خۆم به‌ستم !كه‌س پێی نه‌وتم له‌وێ نزیك نه‌بیته‌وه‌ !ته‌نانه‌ت كه‌س پێی نه‌وتم ئاده‌ی كامێرا و مایك و جیهازه‌كان ده‌یپشكنین ! من وتم ڕیسیڤه‌ره‌كه‌ ده‌خه‌مه‌ گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌ت ،،ته‌نانه‌ت دوو جار لێدوانه‌كه‌یم پێم دووباره‌ كرده‌وه‌ شوێنه‌كه‌یم پێ گۆڕی ،، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی هاوڵاتی بون كۆیله‌یه‌كم نه‌بینی بڵێت ئه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیره‌ و قسه‌ی گه‌وره‌ بكات! یا سه‌ره‌ی ڕه‌سم و سێڵفی و شتی وایان گرتبێت،، !! !!كه‌سیش پێی نه‌وتم مۆعیدی پێش وه‌خته‌ت هه‌یه‌ یا نا؟٣٠ پرسگه‌م نه‌بڕی !(سكرتێری درۆزنیشی له‌گه‌ڵ نه‌بوو وه‌عدی موعیدت بده‌نێ و دوایی ئه‌وه‌نده‌ درۆزن و بێ ئیحترام بن لانی كه‌م ئیحترامی وه‌عده‌كه‌ی خۆیان نه‌گرن وه‌لامت بده‌نه‌وه‌!! ئه‌وه‌ پێنج ڕۆژ تێ په‌ڕی ئنجا زانیم سه‌رۆك وه‌زیرانه‌!

خۆ بەکامێرایەکی بچوکەوە هەم تەسویرم دەکرد هەم پرسیاریشم دکرد ، هیچ کەسم لەگەڵ نەبوو!!ئاخر به‌چاوی خۆم بینیم له‌به‌یانیه‌وه‌ تا دوای نیوه‌ڕۆ من له‌وێ بوم ئه‌و سوپی ماسی لێده‌نا وه‌ دواتر خۆی دابه‌شی ده‌كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ..به‌ڕئستی وامزانی ڕیستۆرانتی هه‌یه‌ بۆ ڕیكلام له‌وێیه‌ ... زۆر سه‌یره‌ له‌شێوه‌ی مه‌نجه‌ل گه‌وره‌ی ئاوی گه‌رمی هه‌ڵده‌گرت و ده‌یگواستنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ بۆ سه‌ر مێزه‌كه‌ دوای خۆی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر دابه‌شی ده‌كرد!

ناهه‌قیشم نه‌بوو نه‌مناسیه‌وه‌ من له‌ وڵاتێكه‌وه‌ هاتوم كه‌ سكرتێر و حیمایه‌كانیش خۆین له‌ ئاسمان ده‌بینن وه‌ك فیرعه‌ونه‌ كۆنه‌كانی میسر وان!

هه‌ر بۆ زانیاریتان ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ زانکۆی ئابوری خوێندوەوە و ئەوەندە بە توانایە خۆی کۆمپانیایەکی دامەزراندووە و بووە بە ملیاردێر باوکشی دیپلۆمات بووە جا وه‌ك دەوڵەمەندی لای خۆمان نه‌بوو بێزی نایەت مەرحبای فەقیر بکات ئینجا چ جای بچێت شۆربای بۆ تێبکات!!

وێنه‌ی‌ خانمه‌ په‌یامنێر ژیار محمه‌د