حكومه‌تی عێراق ئاگاداری میدیا ناوخۆیه‌كان ده‌كات خۆپێشاندانه‌كانی ئێران رووماڵ نه‌كه‌ن
میترۆ
تائێستا نزیكه‌ی 40 خۆپێشانده‌ر كوژراون و به سه‌دانی دیكه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی عێراقی (زیاد سه‌نجه‌ری) ئاشكرای ده‌كات كه وا حكومه‌تی عێراقی ئاگانامهیهكی داوه‌ته ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوه‌وه‌ی عێراقی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رووماڵی هه‌واڵ چالاكییه‌كانی خۆپێشاندانی ئێران نه‌كه‌ن
هه‌روه‌ها سه‌نجه‌ری له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی حكومه‌تی عێراقی ئاگاداری كه‌ناڵه كانی ئاسمانی كردۆته‌وه كه‌وا دوركه‌ونه‌وه له نیشاندانی وێنه‌و ڤیدیۆی خۆنیشانده‌رانی ئێرانی و وه به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هاوڵاتیانی ئێرانی له‌نێو خۆپیشانده‌ران
شایه‌نی باسه له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوه‌وه 28/12/2017 له‌شاری مه‌شهه‌د یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری دژ به كابینه‌ی كه‌ی روحانی و خراپی ئابووری و بێكاری له‌و وڵاته دروست بوو، پاشان گواسترایه‌وه پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران به‌و هۆیه‌شه وهنزیكهی زیكه‌ی 40 خۆپێشانده‌ر كوژراون و به سه‌دانی دیكه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و زیان و زه‌ره‌رێكی زۆریش به‌ر فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و باره‌گاكانی به‌سیج و ئیتلاعات گه‌یشتووه
كوردستان تیڤی