داواكاری‌ گشتی‌ چه‌ند كارێك له‌ فه‌رمانگه‌ و جێگرایه‌تییه‌كانیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
AM:11:58:03/01/2018


میترۆ، سلێمانی‌ 
داواكاری‌ گشتی‌ ئاگاداری‌ فه‌رمانگه‌ و جێگرایه‌تییه‌كانیان ده‌كات به‌بێ ره‌زامه‌ندی‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ داواكاری‌ گشتی‌، بۆیان نییه‌ لێدوان بده‌ن و به‌شداری‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ و ۆركشۆپ بكه‌ن.

نووسراوێكی‌ (ئاگادار كردنه‌وه‌)ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ واژووی‌ جواد فه‌تاح ئاغا، سه‌رۆكی‌ داواكاری‌ گشتی‌ به‌ وه‌كاله‌ت ئاڕاسته‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ (هه‌ولێر- سلێمانی‌- دهۆك- گه‌رمیان- هه‌ڵه‌بجه‌) كراوه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ سنووری‌ فه‌رمانگه‌كانتان و جێگرایه‌تییه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامانی‌ داواكاری‌ گشتی‌ (به‌بێ ره‌زامه‌ندی‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ داواكاری‌ گشتی‌) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه‌ لێدوان بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بده‌ن، یان به‌شداری‌ كاری‌ رێكخراوه‌یی‌ بكه‌ن و ئاماده‌بن له‌ ۆركشۆپ و كۆنفرانس و سیمینار له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكار یاسایی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر، بفه‌رموون بۆ زانین و ئاگاداریتان".

وێستگه‌ نیوز