تره‌مپ خه‌ڵاتی‌ نا ڕاستگۆترین كه‌ناڵ و تۆڕی‌ راگه‌یاند ده‌كات
PM:01:50:06/01/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
دۆناڵد تره‌مپ-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، خه‌ڵات ده‌به‌خشێت به‌ خراپترین‌و ناڕاستگۆترین كه‌ناڵ‌و تۆڕی‌ راگه‌یاندن بۆ ساڵی‌ 2017.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ سایتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی‌: خه‌ڵاتی‌ خۆم راده‌گه‌یه‌نم بۆ خراپترین كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندن‌و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی‌ راستگۆ نه‌بوون‌و راپۆرت‌و هه‌واڵی‌ درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستراویان بڵاو كردۆته‌ خه‌ڵات ده‌كه‌م، چاوه‌ڕێ بن چه‌ند خه‌ڵاتێكه‌‌و به‌ ئاسته‌كان جیا كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر چه‌ندان جار هێرشی‌ كردۆته‌ سه‌ر كه‌ناڵ‌و رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ وه‌ك نیویۆرك تایمز‌و واشنتۆن پۆست‌و به‌ ئیدانه‌ی‌ كردوون‌و ناوی‌ ناون هه‌واڵی‌ درۆ.

چاودێران ده‌ڵێن، پێ ده‌چێ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ تره‌مپ كاردانه‌وه‌ بێت‌و وه‌ك تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ وابێت له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌كان كه‌ زۆر جار ره‌خنه‌ی‌ توندیان لێ گرتووه‌.

كوردستانی‌ نوێ‌