رۆژنامه‌نووسان ره‌خنه‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ده‌گرن
AM:09:57:08/01/2018


میترۆ، سلێمانی‌
به‌شێك له‌ په‌یامنێران و وێنه‌گرانی‌ سلێمانی‌ ره‌خنه‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ده‌گرن و پێیان وایه‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ دانراوه‌ گونجاو نیه‌. 

ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ 7ی‌ كانوونی‌ دووهه‌می‌ 2017، نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كشێه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا، سه‌ردانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كورد و دواتر كۆنگریه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئه‌نجامدا و له‌ كۆنگره‌كه‌دا په‌یامنێران له‌سه‌ر زه‌وی‌ دانیشتبوون. 

دوا به‌دوای‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ په‌یامنێران و وێنه‌گران له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك، ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وایان له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان گرت كه‌، شوێنی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرێس كۆنفراسه‌كه‌ شیاونیه‌ و په‌یامنێران نابێت له‌سه‌ر زه‌وی‌ دانیشتن، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ن شوێنێكی‌ گونجاو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ دابنرێت. 

وێنه‌كان له‌ ئه‌كاونتی‌ هێمن قادر وه‌رگیراوه‌