ژن تیڤی دەکرێتەوە
PM:02:17:09/01/2018

ڕێکخراوی ژنانی نەوا ڕایگەیاند، کە ژن تیڤی دەکرێتەوە، ئەو ڕێکخراوە کرانەوەی تەلەفزیۆنی ژن تیڤیی پێشکەش کرد بە سێ ژنەشۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس تیرۆرکران.

ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی نەوا لە ڕاگەراندراوێکدا دامەزرانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤیی ڕاگەیاند و بانگەوازیی لە ژنان کرد بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئەو تەلەفزیۆنە.
 
لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ژنانی نەوا مەبەستەکان لە دامەزراندنی ژن تیڤی ڕاگەیەندراوە، مەبەستی سەرەکی بۆ دامەزراندنی ژن تیڤی تێکۆشان بۆ ئازادیی ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە دراوە، کە دەسەڵاتی پیاوسالار هەوڵدەدات بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەوەی تێکۆشانی ژنان، لە بەرامبەر ئەو هەوڵدانەدا ژنان بە بەهێزترکردنی ڕێکخستنیان وەڵام دەدەنەوە.

هەروەها باس لە ئاژانسی هەواڵی ژنان کراوە، کە تێیدا هەوڵدراوە ڕەنج و زمان و شرۆڤەی ژنان بخاتە ڕۆژەڤ.
 
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوە: ئێمە وەک ژنانی نەوا پەخشی ژنان بەهێزتر دەکەین و ئەو مژدەیەش بە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی دەدەینە ژنان.

رۆژنیوز