به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ NRT له‌ هه‌ولێر ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌
PM:12:11:10/01/2018
میترۆ، هه‌ولێر 
دوێنێ‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 9ی‌ كانوونی‌ دووهه‌می‌ 2018، به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ كه‌ناڵی‌ NRT له‌ هه‌ولێر ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌، ئه‌و به‌رپسه‌ هۆكاری‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ به‌شداری‌ كردنی‌ له‌ كایه‌ی‌ سیای‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵا له‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ هه‌ڵبژێردراوه‌. 

کاوە عبدالقادر به‌رپرسی‌ پێشووی‌ ئۆفیسی‌ كه‌ناڵی‌ NRT له‌ هه‌ولێر له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌ت خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: دوای زیاتر لە (٧)ساڵ کارکردن لەکەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک پەیامنێروپێشکەشکاری بەرنامەو دواتریش وەک بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێر، ئەمڕۆ بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوە ی خۆم پێشکەش کردو لەلایەن بەڕێوەبەری کەناڵ بەسوپاسەوە قبول کرا.


کاوە عبدالقادر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌، ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەشم بۆبەشداری کردنە لەکایەی سیاسی دوای ئەوەی لەکۆنگرەی یەکەمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی ئەنجومەنی باڵا (سەرکردایەتی ) ھەڵبژێردرام.

له‌ كۆتیدا ده‌ڵێت: لەگەڵ سوپاسی بێ پایانم بۆ سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیاوبەڕێوەبەری ئێن ئاڕتی وسەرجەم کارمەندانی، بەتایبەتیش دەمەوێت سوپاسی تایبەتی سەرجەم کارمەندانی ئۆفیسی ھەولێری ئێن ئاڕ تی بکەم کەلەماوەی ڕابردوو دڵسۆزانە وەک یەک تیم بەیەکەوە کارمان کرد، سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی کەبەدرێژای ئەو حەوت ساڵە ھاوکارویارمەتیدەرم بون، ھیوای سەرکەوتن وبەرەوپێشچونی زیاتر بۆ ئێن ئاڕتی وسەرجەم کارمەندانی دەخوازم .ھەر شادبن .


٩کانونی دوەمی ٢٠١٨