میترۆ، سلێمانی
ئێواره‌ی ئەمڕۆ ئوسامە هەباهبە بەرپرسی بەرنامەی عێراق لە رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS سەردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد‌و بە بۆنەی دەستبەكاربونی دیاری محمه‌د وەك بەڕێوەبەری سه‌نته‌ری میترۆ پیرۆزبای لێ‌كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا باس لە دەستپێكردنی وەرزی نوێی كاری هاوبەشی نێوان سەنتەری میترۆ و IMS كرا.
هەباهبە سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد كە لە ساڵانی رابردوو پلانی كارەكانی لەگەڵ IMS بە باشی بەڕێوەبردوەو بۆتە دەنگێكی دیار بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان.
لای خۆشیه‌وه دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سۆپاسی ئوسامه هه‌باهبه و رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا پاڵپشتی سه‌نته‌ری میترۆیان كردووه.