میترۆ، سلێمانی
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت" پێویستە ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بتوانن کارەکانیان بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە یان ترساندن و یانیش ھەراسانکردن ئەنجام بدەن" ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باوەڕی وایە ئازادی دەربڕین و ڕاگەیاندن گرنگن بۆ پرۆسەی دیموکراسی".
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەسەر پێشێلکاریەکانی دەرھەق بەڕاگەیاندن ئەنجامدراون بڵاوکردەوە.
راشی گه‌یاند: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە پێشێلکاریەکان دەرھەق بەڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن زیادیان کردووەو ٤١٩ حالەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ٣٣٨ ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراون.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باوەڕی وایە ئازادی دەربڕین و ڕاگەیاندن گرنگن بۆ پرۆسەی دیموکراسی".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" پێویستە ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بتوانن کارەکانیان بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە یان ترساندن و یانیش ھەراسانکردن ئەنجام بدەن".
له رۆژی 13ی كانوونی دوهه‌می 2018، سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له مه‌راسیمێكدا ڕاپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه ئاماری پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان راگه‌یاند.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان له ساڵی 2009 له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوسه‌وه به‌هاوكاری په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی دامه‌زرا و له سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه تا ماوه‌ی ساڵێك ئه‌و په‌یمانگایه هاوكاری سه‌نته‌ره‌كه‌ی ده‌كرد.
سه‌نته‌ری میترۆ له ساتی دروستبونییه‌وه چه‌ندین پرۆژه و چالاكی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی (IWPR) و (IMS)ی دانماركی و (NPA)ی نه‌رویجی و (DHRD) به‌ئه‌نجامگه‌یاندووه له‌پێناو زیادكردنی مه‌وداكانی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان تا كاتی سفركردنه‌وه‌ی.
میترۆ له كانونی دوهه‌می ساڵی 2015، 2017 سه‌رله نوێ ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردۆته‌وه، دیاری محمد وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵبژێردرا.
میترۆ له كاتی دامه‌زراندنییه‌وه شه‌ش راپۆرتی سالاَنه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه.