‌میترۆ بەشداری دیدارێكی جیهانی دەكات



میترۆ، سلێمانی‌ 
ئەمڕۆ لە بەیروتی پایتەختی لبنان، دیداری وڵاتانی كەنداو و وڵاتە نزیكەكانی، بە بەشداری دەیان كەسایەتی جیهانی، نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراو و چالاكوانی وڵاتانی عەربەبی بەڕێوەدەچێت و ره‌حمان غه‌ریب وه‌ك سەنتەری میترۆش بەشدارە.

لەو دیدارەدا هەر یەك لە بڕیاردەری نەتەوەیەكگرتوەكانی تایبەت بە داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ، میشیل فۆرست، بڕیاردەری نەتەوەیەكگرتوەكانی تایبەت بە ئازادی بیڕوڕا دێڤد كای، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ، فۆرت لاین، یەكێتی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ، یەكێتی مافی مرۆڤ لە ئەمریكا، كۆمەڵگای كراوە لە ئەمریكا، نوێنەری كۆمسیۆنی نەتەوەیەكگرتوەكانی لە بیروت، كۆمەڵێك رێكخراوی تر بەشدارن.

دیدارەكە دوو ساڵ جارێك ئەنجامدەدرێت، سەنتەری كەنداو بۆ مافەكانی مرۆڤ رێكیدەخات، تیایدا باس لە بارودۆخی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و لە وڵاتانی كەنداوو هەندێ وڵاتانی تری ناوچەكە دەكرێت. هەندێك لە بەشداربوان وەك شاهێدحاڵی بارودۆخی مافی مرۆڤ و داكۆكیكاران مافەكانی مرۆڤ دەخەنە روو.سەنتەری میترۆ و رێكخراوێكی عێراقی لەم چالاكییەدا ووتەیان دەبێت.

راپۆرتی ساڵانەی سەنتەری كەنداو بۆ مافەكانی مرۆڤ دەخرێتە روو، هەروەها باس ئامرازەكانی نەتەوەی یەكگرتوەكانی بۆ پاراستنی چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ دەكرێت، دانیشتنێكی تایبەتیش لەسەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە وڵاتانی ئێران، سوریا، عێراق، بەحرێن، قەتەر، لوبنان، یەمەن، ئیمارات، سعودیە، كوەیت، عومان، بەڕێوەدەچن.


PM:12:32:20/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌