میترۆ، سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پار به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان ئه‌نجامدرا، به‌یانی ئه‌مڕۆ لێپرسراوی عێراق (به‌ڵقیس ویڵ) له رێكخراوی (هیومان رایتس ۆچ) سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد‌و له‌گه‌ڵ زیاتر له 90 له رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بواری مه‌ده‌نی كۆبۆوه و گوێبیستی ئه‌و پێشێلكارییانه بوو كه به‌رامبه‌ریان كراوه.
دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ راگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ گوێگرتن بوو له‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو روویدا.
وتیشی: سه‌ردانی ئه‌م رێكخراوه به گرنگ ده‌زانین به‌و پێیه‌یی كه رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت مه‌ندی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاتان هه‌یه.
به‌ڵقیس ویڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی سه‌نته‌ری میترۆی كرد و دیداده‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان به گرنگ وه‌سفكرد و راگه‌یاند: به‌داخه‌وه فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆركات كه راپۆرت له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، له‌بری به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له راپۆرته‌كانمان یه‌كه‌س وه‌ڵامی راپۆرته‌كانمان ده‌دنه‌وه به‌وه‌ی كه راپۆرته‌كان دورن له راستیه‌وه.
وتی: هیوادارم ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌دواداچوون بۆ راپۆرته‌كانمان بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان.