كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆڕبه‌ندنی‌ كۆمه‌ڵاتی‌ كوردستان ئه‌نجامدرا
PM:05:55:24/01/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 24ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2018، له‌ ئۆفیسی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ، كۆبونەوەی لیژنەی ئازادی و رادەربڕین لە كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان سەبارەت بە پلان دانان و كاروچالاكییەكانی ساڵی 2018 ئه‌نجامدرا. 

له‌ كۆبووه‌نه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ بڕیاردرا كه‌ كۆڕبه‌ندنی‌ كۆمه‌ڵاتی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ 2018 له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام بدرێت. 

له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ 2016 ئامه‌ده‌كاری‌ كرا بۆ دروستكردنی‌ ئه‌م كۆڕبه‌نده‌، توانرا له‌ رۆژی‌ جیهانی‌ جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردوونی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ساڵی‌ 2017 یه‌كه‌م كۆڕبه‌نده‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌  كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی‌ زیاتر له‌ 400 كه‌سایه‌تی‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ ئه‌نجامدرا.