میترۆ
دوای دوو ڕۆژ له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، میدیاكاری مه‌غریبی هاجه‌ر علمی عهدلوونی گیانی له‌ده‌ست دا.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیی ئاهه‌نگه‌كه‌ی، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته ڤیدیۆیی پزیشكی دادوه‌رییان بلاوكرده‌وه، كه تێیدا هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و ژنه میدیاكاره، ئاشكرا ده‌كات.
دكتۆره بوشته فه‌ریده، سه‌رۆكی بنكه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی ڕه‌حمه له مه‌غریب، ڕایگه‌یاند "هۆكاری گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و ژنه میدیاكاره، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی غازه‌وه خنكاوه، نه‌ك وه‌ك بڵاو كرایه‌وه، ژه‌هرخوارد كرابێت".
پۆلیسی "دارولبه‌یزا" چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی پزیشكی بوون بۆ زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی "هاجه‌ر عهدلوونی"، كه دوای ژه‌مه خواردنێك له‌ماڵی كه‌سوكاره‌كه‌ی، له شاری فاس گیانی له‌ده‌ست دا.
هاجه‌ر عهدلوونی، دوای ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، له شاری فاس گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری "دارولبه‌یزا" بۆ شوێنی كاركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی "عوسمان تۆده" كه فۆتۆگرافه‌ری ڕۆژنامه‌وانییه و ئه‌ویش له‌نه‌خۆشخانه له بارێكی ته‌ندروستی زۆر خراپدایه.
سپی میدیا