‌دووه‌م راگه‌یاندنكار له‌عه‌فرین شه‌هیدبوو
AM:11:43:30/01/2018
میترۆ
ئەمڕۆ، کۆمیتەی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی ئاڤرین مەعسوم، ڕۆژنامەنووسی یەپەژە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین راگه‌یاند.

له‌راگه‌یاندراوی‌ یه‌په‌گه‌ هاتووە:" ڕۆژی ٢٧ی مانگ گروپێکی سەربە سوپای تورک هێرشیان کردە سەر ڕاجۆی کانتۆنی عەفرین، شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوەو ژمارەیەکی زۆر لەو خاڵانەیان وەرگرتەوە کە کەوتبوونە دەستی هێزە تیرۆریستەکانەوە، لەو چوارچێوەیەدا ئەندامێکی ڕاگەیاندنمان بە ناوی ئاڤرین مەعسوم، کە بەرخۆدانی شەڕڤانانی ڕوماڵ دەکرد شەهید بوو".
 
ئەوەش هاتووە:"تێکۆشەر ئاڤرین مەعسوم خاوەن هێز و رۆحێکی شۆڕشگێڕانە بوو لە کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسیی شەڕدا، بەبێ هیچ دوودڵییەک لە هەموو شەڕەکاندا وەک شەڕڤانێکی یەپەژە لە سەنگەرەکاندا بوو، لە شەڕەکانی زیارەت، تەل ڕەفعەت و شەهبا و منخ و لەم دواییانەشدا لە بەرخۆدانی سەردەمدا بەشداربوبوو، بە ئازایەتیی خۆی پیشانی دا هێڵی شەهیدان ڕومەت، ئەیلول، خەریب، دڵگەش و ڕزگار و تۆلهلدان، کە هەموویان لە بەرەکانی شەڕدا شەهیدبوون، زیندووە".

 ئەمە دووەمین ڕۆژنامەنووسە، کە لە بەهۆی پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر عەفرین شەهیدببن و لە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای تورک بۆ سەر گردی قەستەل جندۆی سەربە شارۆچکەی شەرا-ی سەر بە عەفرین لە کاتی ڕوماڵکردنی هەواڵدا شەهیدبوو.

رۆژ نیوز