میترۆ، سلێمانی
كه‌ناڵی ئاسمانی KNN له راگه‌یه‌ندراوێكیدا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راده‌گرن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه، به‌مزوانه به‌وه‌رزێكی نوێوه ده‌ست به په‌خش ده‌كرێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بینه‌رانی به‌ڕێز سڵاوتان لێبێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نۆ ساڵه كه‌ناڵی KNN له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندا كار‌و به‌رنامه‌كانی خۆی په‌خشكردووه به‌درێژی ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ش به‌هاوكاری كارمه‌ندانی كه‌نه‌ڵه‌كه‌مان، KNN گوێی نه‌داوه به‌هه‌مو ئه‌و هه‌وراز و نشێویانه‌ی كه هاتونه‌ته ڕێگه‌ی به‌رده‌وامیش بووه له‌ده‌رخستنی ئه‌و راستیانه‌ی كه‌له‌لای خه‌ڵك شاراوه بوون وه‌ك بودجه و رۆڵی په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانانه‌ی له سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م ولاته‌دا ده‌كرا ئێستاش به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه له كاتژمێر 12 ئه‌مشه‌وه‌وه په‌خشی به‌رنامه‌كانمان بۆماوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت، به‌لێن ده‌ده‌ین له‌داهاتوو یه‌كی نزیكدا به وه‌رزێكی نوێوه ده‌ست پێده‌كه‌یه‌نه‌وه سوپاس بۆ پشتیوانی‌و خه‌مخۆروی دڵسۆزی ئێوه‌ی بینه‌رو هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پشتیوان‌و هاوكاربوون له‌سه‌ر خستنی ئه‌م كاره‌دا.
له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوبه‌ر‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵی KNN