میترۆ، سلێمانی
لەسەر سکاڵای ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرنوسەر و خاوەن ئیمتیازی لڤین لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای دەربەندیخان ئامادەبوو.
ئەمرۆ یەکشەممە، ئەحمەد میرە سەرنوسەر و خاوەن ئیمتیازی لڤین لەسەر سکاڵای سەحەلادین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای دەربەندیخان ئامادەبوو.
جێی ئاماژەیە دوای لێکۆڵینەوە و کردنەوەی پەراوی تایبەت بە دۆسییەکەی ئەحمەد میرە بە کەفالەتی کەسی و دوای دەست هەڵگرتن لە سکاڵای سکاڵاکار ئەحمەد میرە ئازادکرا.
لەو دادگاییەدا هەریەکە لە بەرپرسانی سەنتەری میترۆ و ڕێکخراوی IMS ئامادەبوون.
لڤین