میترۆ، سلێمانی
پاش ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی هەڵەبجەو سەیدسادق و شارەزور یاداشتێکیان ئاڕاستەی یهكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد سەبارەت بە ڕێگری کردنیان لە چونە ژورەوەی ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی بۆ ناویاریگاکان، ئهمڕۆ یهكێتی تۆپی پێی كوردستان وهڵامی ئهو ڕۆژنامهنووسانهی دایهوه و رایگهیاند، بەهیچ شیوەیەک ڕێگری لە ڕۆژنامەنوسان ناکرێت، بەڵكو ئەوەی هەیە بەپێی یاسا ڕێکخراوە بەوەی باجی تایبەت بەڕۆژنامەنوسان و فۆتۆگرافەران کراوەو شوێنی تایبەتیان بۆ دەست نیشانکراوە.
بێستون تاوگۆزی وتەبێژی لیژنەی ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان رایگهیاند،پاش ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی هەڵەبجەو سەیدسادق و شارەزور یاداشتهكهیان ئاڕاستهكردین لیژنەکەمان دەست بەجێ داواکاری ئەو ڕۆژنامەنوسانەی بەهەند وەرگرت.
وتیشی: لەپاش پەیوەندیمان بەلایەنی پەیوەندیدار لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، بەهەمولایەکی ڕادەگەیەنین کەبەهیچ شیوەیەک ڕێگری لە ڕۆژنامەنوسان ناکرێت، بەڵكو ئەوەی هەیە بەپێی یاسا ڕێکخراوە بەوەی باجی تایبەت بەڕۆژنامەنوسان و فۆتۆگرافەران کراوەو شوێنی تایبەتیان بۆ دەست نیشانکراوە بۆئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی و یاسایی ڕوماڵی یارییەکان بکەن.
وتەبێژی لیژنەی ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان ئهوهشی خستهڕوو كه، ئهم ڕێكارانه بۆ ڕزگار بونە لەو ڕۆمەڵخەزایەی کە لەیاریگاکانا دروست دەبیت و دەبیتە هۆی ئەوەی ڕۆژنامەنوسان نەتوانن وەک پێویست ڕوماڵی خۆیان بکەن.