میترۆ، هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لێپێچینه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه ناوخۆییانه‌بكات كه‌ماوه‌ی سێ ساڵه باجیان نه‌داوه و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: ده‌ست به‌ئیجرائات به‌رانبه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانیش ده‌كه‌ین.
محه‌مه‌د گه‌ردی به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بهSNNی راگه‌یاندووه: دوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆدانانی باج له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، 25 كه‌ناڵ به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌وه هاتن و باجیانداوه، به‌ڵام 44كه‌ناڵ زیاتر له سێ ساڵه باجیان نه‌داوه، بۆیه په‌خشه‌كه‌یان راده‌گیرێت.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندیانداوه‌و دوای كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانیش ده‌ست به‌ئیجرائات به‌رانبه‌ر كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانیش ده‌كه‌ین.