با رۆژێك بێت بۆ ئاوڕدانەوە لە ژیانی كارمەندانی رادیۆكانی كوردستان





میترۆ، سلێمانی‌ 
 سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە رۆژی جیهانی رادیۆدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو میدیاكارانە دەكات كە بە هەواڵ و زانیاری دروست خزمەتیان بە جەماوەری خەڵكی كوردستان كردوە، ئەمڕۆ بە بۆنەیەكیشی دەزانیین ئەم یادە بكرێتە وێستگەیەك بۆ ئاوڕدانەوە لە ژیانی سەرجەم ئەو كارمەندانەی لەم بوارەدا كاری دەكەن یان كاریان كردوە.

لە خولی 36ی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا لە یونسكو 13 ی شوبات وەك رۆژی جیهانی رادیۆ راگەینرا. راگەیاندی رۆژێك جیهانی بۆ رادیۆ لە پای ئەو خزماتە هات كە ئەم ئامرازی راگەیاندنە پێشكەش بۆ بیسەرانی دەكات.

دەتنیشانكردنی ئەم بەروارە هاكات بوو لە گەڵ دامەزراندنی یەكەمین رادیۆی نەتەوەیەكگرتاوەكان لە ساڵی 1946، بۆیە ئەمڕۆ سەرجەم ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان ئەم یادە دەكەنەوە .

رێكخراوی پەروەردەو زانست و رۆشنبیری سەر بە نەتوەیكگرتوەكان یۆنسكۆ، ساڵانە لەم رۆژەدا هەڵمەتێك رادەگەیەنێت وەك یەكسانی نێوان هەردو رەگەزو رۆڵی لاوان لە گەشەپێدان و رۆڵی رادیۆكان لە كاتی كارەسات و روداوی كتوپڕ ، ساڵی رابردوو تەوەری رۆڵی جەماوەری كردە تەوەرو دروشمی " ئێوەن رادیۆ" ی ، بەرزكردەوە.

پاش لە 102 ساڵ بەسەر یەكەمین پەخشی رادیۆو ئەو هەموو پێشكەتنەی لە بواری تەكنەلۆژیای زانیاری هاتۆتە كایەوە، رادیۆ بەردەوام خۆی نوێ دەكاتەوە نەیهێشتوە كاروانی پێشكەتنەكان جێیبهێڵێت و ببێتە رابردوو، بۆیە بە سودوەگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ ئێستا لە هەموو مۆبایلێكی زیرەكەوە گوێگردەتوانیت شەپۆلی ئەو رادیۆیە وەربگریت كە ئارەزەزوی بیستنی زانیاریەەكانی دەكات.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە رۆژی جیهانی رادیۆدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو میدیاكارانە دەكات كە بە هەواڵ و زانیاری دروست خزمەتیان بە جەماوەری خەڵكی كوردستان كردوە.

سڵاو لە لە هەموو بەڕێوەبەرو تەكنیكارو بێژەرو ئامادەكارو دەرهێنەرانی رادیۆكانی كوردستان.

سڵاوی گەرمی سەنتەری میترۆ بۆ هەموو ئەو كارمەندانەی رادیۆكانی كوردستان كە لە سەردەمی خەباتی شاخدا، ببون بە دەنگ و مەزڵومییەتی گەلی كورد و شۆڕشەكانی.

میترۆ داوا دەكات ئەمڕۆ بكرێتە وێستگەیەك بۆ ئاوڕدانەوە لە ژیانی سەرجەم ئەو كارمەندانەی لەم بوارەدا كاری دەكەن یان كاریان كردوە.


PM:05:48:13/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌