وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌: داخستنی‌ كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان كارێكی‌ یاسایی‌ بوو
PM:06:45:13/02/2018
میترۆ، سلێمانی‌ 
وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر داخستنی‌ به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت" داخستنی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ كارێكی‌ یاسایی‌ بوو، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ چه‌ندین ساڵه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ، هه‌ر كه‌ناڵێكیش مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ نوێ‌ بكرێته‌وه‌، ده‌توانێت ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌ په‌خشی‌ ئاسایی‌ خۆی‌".

خالید دۆسكی‌ وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ له‌باره‌ی‌ داخستنی‌ كاناڵه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، داخستنی‌ ئه‌و كه‌ناڵانه‌ كارێكی‌ یاسایی‌ بوو، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ چه‌ندین ساڵه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر كه‌ناڵێكیش مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ نوێ‌ بكرێته‌وه‌، ده‌توانێت ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ په‌خشی‌ ئاسایی‌ خۆیان. 

له‌باره‌ی‌ چاودێری‌ كه‌ناڵه‌كان و نمایشی‌ دراما و به‌رنامه‌ی‌ بیانی‌، وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ و لاوانی‌ وتی‌: راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ئازاده‌ و ئازادانه‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ ئێستاشدا وه‌كو وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی‌ ده‌ركردنی‌ چه‌ند رێنماییه‌كین بۆ ته‌له‌فزیۆن و رادیۆكان له‌بواره‌ جیاجیاكاندا كه‌ دراماكانیش به‌شێك ده‌بن له‌و رێنماییانه‌ تا به‌شێوه‌ی‌ جوانتر و باشتر نمایش بكرێت.