رۆژنامه‌نووسێكی‌ كورد سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كات
AM:10:35:17/02/2018

میترۆ
ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بینالی یەڵدرم شەرمەزار دەکات و وێنەی منداڵانی کوژراوی عەفرین بەرز دەکاتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سەرۆک وەزیرانی تورکیا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، ڕۆژنامەنووسێکی کورد وێنەی منداڵانی عەفرین بەرز دەکاتەوە. 

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی: ئێمە لە عەفرین شەڕی تیرۆریستی دەکەین. 

دوابه‌داوی‌ ئه‌و وته‌یه‌ی‌ بیناڵی‌ یه‌ڵدرم ڕۆژنامەنووسێكی‌ كورد بەناوی ئارمانج گەعید نێروەیی کۆمەڵێک وێنەی نیشانداو وتی‌ :"ئەمە وێنەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەیە، کە سوپای تورکیا لە عەفرین شەهیدی کردوون". 


له‌دوای‌ نیشاندانی‌ ئه‌و وێنانه‌ بیناڵی یەڵدرم تووڕە بوو، پاسەوانەکانی یەڵدرم ئەو ڕۆژنامەنووسەیان کردە دەرەوە.