میترۆ، سلێمانی
ماڵپه‌ری فه‌رمی مه‌سعوود بارزانی كه تایبه‌ت ده‌بێت به به‌یاننامه و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی، به هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، كرایه‌وه‌و بڕیاره له‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌وه نوێترین هه‌واڵ و هه‌ڵوێست و به‌یاننامه‌كانی بڵاوبكرێته‌وه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆم كه‌وتووه‌ته كار و نوێترین به‌یاننامه و هه‌واڵه‌كانی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه".
پاش ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دابه‌شكرد، هیچ هه‌واڵ و چالاكییه‌كی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كرایه‌وه.
K24