وەفدێكی سەنتەری میترۆ سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد



میترۆ، سلێمانی‌ 
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر وەفدێكی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد، لەلایەن بەهمەن حوسێن ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی‌و گۆران جەلال، هیوا سەید سەلیم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و هەندرێن شێخ راغب ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، دارەوان نوری ئەندامی مەكتەبی راگەیاندن، پێشوازی گەرمكران.

وەفدی سەنتەری میترۆ، راپۆرتی ساڵی 2017یان پێشكەش بە حزبی زەحمەتكێشان كرد، دواتر رەوشی رۆژنامەوانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد، نیگەران بوون لە دۆخی خراپی كاری میدیا‌و رۆژنامەوانی‌و زیادبونی شێوازەكانی پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنوسان، باسی راپۆرت‌و بەدواداچوون‌و تێگەیشتنی خۆیان كرد سەبارەت بە كاری حزبەكان‌و هاوكاری‌و ئەركیان لەم بوارەدا.

شاندی حزبی زەحمەتكێشانیش دید‌و تێگەیشتنی خۆیان بۆ هاوڕێیانی میترۆ خستە روو.

جێگای باسە وەفدی سەنتەری میترۆ پێكهاتبوون لە دیاری محمد بەرێوەبەری سەنتەر، كاژاو جەمال نوێنەری I M S ، ئاڤان جاف نوێنەری میترۆ لەهەولێر، رەحمان غەریب.


PM:06:10:17/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌