وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەكی هەمئاهەنگی لەگەڵ میترۆ رادەگەیەنێت



میترۆ، هه‌ولێر 
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە دوو بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكەی لەگەڵ سەنتەری میترۆ هەمئاهەنگی بكەن بە ئامانجی لێكتێگەیشتن و كاری هاوبەش بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەك بەرامبەر میدیاكاران.

لە میانەی دیدارێكی هاوبەشی نێوان كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ، نوێنەری رێكخراوی IMS دانیماركی، سەنتەری میترۆ، گۆڤاری ژن، چەند خاڵێكی هاوبەش بریاری لەبارەوە درا.

سەرەتا سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵانەی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان خستە بەردەم وەزیری ناوخۆ، كە بەشێكی توندوتیژییەكان لە لایەن كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدراون، داواكرا وەزیری ناوخۆ هەندێ ئیجرئات بكات بۆ نەهێشتنی.

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ یاداشتی كۆمەڵێك رۆژنامەنوسی ناوچەكانی بەردەڕەش و شێخان و ئاكرێی خستە بەردەم وەزیری ناوخۆ كە داوایان كردبوو وەزارەت رێگە بە بەرێوبەرێتی ئەو ناوچانە بدات لێدوان و زانیاری بدەن بە رۆژنامەنوسان.

هەروەها میترۆ داوایكرد ئەو خاڵانەی كە لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان دەزگاكانی میدیا، وەزارەتی ناوخۆ، سەندیكای رۆژنامەنوسان، میترۆ، ئاسایشی گشتی ئیمزاكرا كارابكرێتەوە.

ئەو یاداشتە‌ لێك تێگەیشتنە میكانیزمەكانی پەیوەندی‌‌و بنیاتنانی‌ پردی‌ لێكتێگەیشتن لەنێوان رۆژنامەنووسان‌و هێزەكانی‌ ناوخۆ خرابوونە روو، هەر یەك لە سەندیكای رۆژنامەنوسان، سەنتەری میترۆ، وەزارەتی ناوخۆ‌و بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ ئاسایش لەهەرێمی‌ كوردستان‌و كۆمەڵێك لە دەزگاكانی‌ راگەیاندن، ئیمزایان لەسەر كردبوو.

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم دیدارەدا رایگەیاند، كار بە هەموو میكانیزمێك دەكەین كە توندوتیژی و بەركەوتن لە نێوان هێزەكانی ناوخۆو میدیاكاران نەمێنێت و بۆ ئەم مەبەستەیش چەند دیدارێك لە نێوان هێزەكان و رۆژنامەنوسان لە شارەكان ئەنجام ئەدرێت بە تایبەتیش ئەو شوێنانەی بەركەوتن زۆر بوون.

هەروەها كاراكردنەوەی هەمئاهەنگی لە نێوان رێكخراوی IMS و میترۆو سەندیكای رۆژنامەنوسان نوێنەری‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ‌و.

میترۆ لە دیدارەدا جەختیكردەوە جێبەجێكردن‌و كاركردن بە یاسای‌ كاری‌ رۆژنامەنووسی‌ و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری بەرزكردنەوەی‌ ئاستی‌ هۆشیاریی‌ ئاسایش‌و پۆلیس دەربارەی‌ ئازادیی‌ رۆژنامەگەری‌‌و مافی‌ رۆژنامەنووسان لە روماڵكردنی‌ رووداوەكاندا‌ زامنن بۆ كەمكردنەوەی بەركەوتن و توندویژی ئەو هێزانە بەرامبەر رۆژنامەنوسان.




AM:10:46:19/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌