میترۆ، سلێمانی
سه‌ڕه‌رای تێپه‌ڕبوونی حەوت ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردی، تا ئێستاش كه‌یسه‌كه له‌دادگا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئەمرۆش جارێكی دیكە بەهۆی ئامادەنەبوونی هەردو تۆمەتبارەكەی دۆسیەی پەلاماردانی ئاسۆس هەردی دوای سێ‌جار ئاگادارنەکردنەوەی پۆلیس بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە، پرۆسەی دادگایكردنەكە دواخرا، بۆ 1-4-2018.
پارێزەری كەیسی پەلاماردانەكە كارزان فازڵ، بە سپی راگەیاند "ئەو دو تۆمەتبارەی وابریار بو ئەمرۆ لە دادگای تاوانەكانی سلێمانی دادگایی بكرێن، بەڵام بە بیانوی ئەوەی پێشتر ئاگادار نەكراونەتەوە لەدادگا ئامادە نەبون، ئەو وتی "بەهۆی ئامادەنەبونی هەردو تۆمەتبارەكە دادگا بریاریدا دادگاییەكە دوا بخات بۆ 1-4-2018، هۆكاری ئامادەنەبونیشیان پەیوەندی هەیە بە كەمتەرخەمی هێزەكانی پۆلیسەوە”.
كارزان فازڵ، پارێزەری دۆسیەی پەلاماردانەكە لەسەر ئەم دۆسیەیە رایگەیاند له‌دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌پێی مادده‌ی 406 بڕگه‌ی 31، ئەو دو تۆمه‌تبارە دادگایی ده‌كرێن كه له‌كه‌یسی په‌لاماردانی ئاسۆس هه‌ردییه‌وه تێوه‌گلاون، ئه‌و وتی "پێشتر تۆمه‌تبارێك به‌هۆی په‌لاماردانه‌كه‌وه به‌دو ساڵ حوكمدراوه، ئه‌م تاوانباره له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه له‌لایه‌ن ئه‌م دوكه‌سه‌وه‌ی كەوا بریار بو ئه‌مڕۆ دادگای بكرێن راسپێردراوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره”.
وتیشی "ئه‌م سێ كه‌سه به‌پێی بەڵگەنامە فەرمیەکانی ناو دۆسیەکە ئەوە سەلمێنراوە کە سه‌ر به‌فه‌وجی پاسه‌وانی تایبه‌تی كاربه‌ده‌ستێكی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌م دو كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆش داگایی ده‌كرێن پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه”.