میترۆ
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ده‌ستێكی ناحه‌ز به مه‌به‌ستی سیاسی ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تی من له‌كه‌دار بكات .
پاش ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی نه‌شیاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بوه‌یه‌وه كه گوایه ئه‌مانه وێنه‌ی له‌یلا به‌رزنجین، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia له‌یلا به‌رزنجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ده‌ستێكی ناحه‌ز له‌پشت ئه‌و كاره‌یه و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فتوشۆپه‌وه كه‌سایه‌تی من له‌كه‌دار بكه‌ن.
وتیشی: ده‌ستێكی ناحه‌ز به ئامانجێكی سیاسی له‌پشت ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌یه و ئێمه ئه‌و ده‌سته بۆ ڕای گشتی كه‌شف ده‌كه‌ین و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و وێنانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌وه‌وه نییه و فتۆشۆپه.
PUKmedia