سه‌نته‌ری‌ میترۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ راده‌گه‌یه‌نێت
AM:11:06:24/02/2018
میترۆ، سلێمانی‌ 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، پێویستی بە چالاكوانی خۆبەخش هەیە لە بواری كار كردن بۆ چاودێری رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنوسی.

ده‌قی‌ نوسراوه‌كه‌: 

بۆ چالاكوانانی مافی مرۆڤ

بابەت: كار خۆبەخشی

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، پێویستی بە چالاكوانی خۆبەخش هەیە لە بواری كار كردن بۆ چاودێری رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنوسی. ئامانج لە پێكهێنانی ئەم تۆڕە بەشداریكردنی فراوانی كۆمەڵگەی كوردستانی عێراقە لە ئاشكراكردنی پێشێلكارییەكان لە بواری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەنوسی، كاركردن لەگەڵ رێكخراوە هاوشێوەكان‌و هەموو لایەنێكی پەیوەندیدارو خاوەن بڕیار، بە ئامانجی دروستكردنی فشارو كۆتایهێنان بەو دیاردەیە.

ناوی تۆڕ: تۆڕی میترۆ بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانی
مەرجەكان بۆ ئەندامێتی
1- بڕوای بە پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ و ئەو ئامانجانە هەبێت كە سەنتەری میترۆ كاری بۆ دەكات
2- پەیوەندی باشی هەبێت لەگەڵ چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە ناوچەكانیان
3- راپۆرتی نوسراو یا زارەكی لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و رۆنامەنوسی بنێرێت بۆ تۆڕ.
4- پابەند بێت بە رێنمایی و بڕیارەكانی رێكخەری تۆڕەكە.

پەیامی تۆڕەكە:
داكۆكیكردنە لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردەنی مافی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان.
كاردەكەین بۆ : 
گۆڕینەوەی زانیاری سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و رادەربڕین و كاركردنی هاوبەش بە ئامانجی فشار خستنە سەر ناوەندەكانی بڕیار بە ئاراستەی فراوانكردنی و چەسپاندنی ئەو مافانە.
جەختكردنەوە لەسەر كاری هاوبەشی مەدەنی ئاشتیخوازانە و دەستپێشخەری نوێ بۆ كاری هاوبەش و تۆڕبەندی نێوان سەرجەم داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ئەندامانی تۆڕ:
• پێناسەی ئەندامی خۆبەخش لە سەنتەری میترۆ وەردەگرن
• تۆڕی میترۆ خولی بەهێزكردنی توانای داكۆكیكارانی خۆبەخش رێكدەخات و بایەخی تەواو دەدات بە یەكسانی جەندەری لە چالاكییكانیدا.
• لەكاتی تەكلیفكردنیان بۆ كاركردن لە پرۆژە، مافە دراییەكانیان وەردەگرن.
• تۆڕی میترۆ كار دەكات بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی و لێكتێگەیشتن و هاوپەیمانی لەگەڵ رێكخراوی نیشتمانی و نێودەڵەتی تایبەت بە داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ، بەشداری پێكردنی ئەندامانی خۆبەخش لە چالاكییەكانیان لە دەرەوەو ناوەوەی هەرێم.

بۆ تۆماركردن لە تۆڕەكە:
• ناردنی سیڤی
• ناردنی وێنەیەكی خۆبەخش
سیفییەكان لەم ئیمیلەوە وەردەگرین
metronetwork2018@gmail.com
بۆ پەیوەندی 07700004147 دیاری محمد
تۆڕی میترۆ بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانی