میترۆ، هه‌ولێر
دوێنێ 25ی شوبات وه‌ڤدێكی سه‌نته‌ری میترۆ به‌شداری له مه‌راسیمی ساڵیادی شه‌هید شیفاگه‌ردی كرد.
هاوكات سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هید بوونی شیفا گه‌ردییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆژنامه‌نوسان و بینه‌رانی شاشه‌ی رووداو ئه‌و كچه هه‌ڵكه‌وتوه‌ی ناو رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان‌مان له‌یاد ناچێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێز بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شیفا گه‌ردی
به‌ڕێز ئاكۆ محمد به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیای رووداو
وا ساڵێك به‌سه‌ر روداوی شه‌هیدبوونی شیفا گه‌ردی تێده‌په‌ڕێت، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان وه‌ك ئێوه خه‌مباره به شه‌هیدبوونی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بوێره‌ی كوردستان و سه‌ری رێز بۆ یادی شیفا گه‌ردی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر داده‌نوێنین.
شیفا نمونه‌ی ئه‌و كچه رۆژنامه‌نوسانه‌یه كه توانی چیرۆك و ئازاری مه‌ده‌نییه‌كان به ده‌ستی شه‌ڕو تاوانی گروپه تیرۆریستییه‌كان بخاته سه‌ر شاشه‌ی روداو و سه‌رساممان بكات به‌و راپۆرت و چیرۆكانه.
ساڵێك تێده‌په‌ڕێت جاری چیرۆكه‌كانی شیفا گه‌ردی و ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی داون جێگه‌ی خۆی له ناو رۆژنامه‌نوسی كوردستاندا داگیركردوه.بۆیه ئێمه‌و رۆژنامه‌نوسان و بینه‌رانی شاشه‌ی رووداو ئه‌و كچه هه‌ڵكه‌وتوه‌ی ناو رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان‌مان له‌یاد ناچێت.
سه‌ر له نوێ سه‌ره‌خۆشی خۆمان له خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوس شیفا گه‌ردی و ته‌واوی ستافی تۆڕی میدیا رووداو ده‌كه‌ین.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان
25ی شوباتی 2018