له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی‌ عه‌دنانی‌ حه‌مه‌ی‌ مینا رۆژنامه‌نووسێك به‌ 3ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرا
PM:04:20:26/02/2018



میترۆ، سلێمانی‌ 

له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی‌ عه‌دنانی‌ حه‌مه‌ی‌ مینا، رۆژنامه‌نووس دڵشاد ئه‌نوه‌ر بڕی‌ 3 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: من رێز له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا ده‌گرم به‌ڵام با لیژنه‌یه‌كی‌ بێ‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واوی‌ هه‌بێت و بێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ بكات. 

رۆژنامه‌نووس دڵشاد ئه‌نوه‌ر به‌ میترۆی‌ راگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی‌ عه‌دنانی‌ حه‌مه‌ی‌ مینا كه‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیه‌ له‌ساڵی‌ 2013 له‌ گۆڤاری‌ رایه‌ڵ راپۆرتێكم بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌ ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر داگیركردنی‌ مولًكێكبوو له‌لایه‌ن ناوبراو، به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن دادگای‌ به‌رایی‌ كه‌لاروه‌ به‌  3 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرام. 

ئه‌و وتی‌: نه‌ك 3 ملیۆن دینار به‌ڵكو به‌ 300 ملیۆن دۆلار غه‌رامه‌بكرێم له‌ عه‌ناعه‌ت و شه‌ڕی‌ گه‌نده‌ڵی‌ نا كشێمه‌وه‌. 

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، من رێز له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا ده‌گرم، به‌ڵام با لیژنه‌یه‌كی‌ بێ‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واوی‌ هه‌بێت و بێت لێكۆڵینه‌وه‌ بكات، گه‌ر من غه‌دردم كردبێت ئاماده‌م له‌سه‌ر قورسترین سزا واژۆ بكه‌م. 

دڵشاد  ئه‌نوه‌ر سوپاسی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ پێیان وتووه‌ بڕی‌ غه‌رامه‌كه‌ ئێمه‌ ده‌یده‌ن و ده‌ڵێت: چه‌ندان خه‌ڵكی‌ چاكشازی‌ خواز په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم كه‌ پاره‌كه‌ بده‌ن به‌ بێ‌ هیچ مه‌به‌ستێك، به‌ڵام داوای‌ هه‌مویانم ره‌ت كرده‌وه‌.