دوبەی: وان ئیفرا باشترینەکانی دیجیتاڵ میدیا خەڵات دەکات
PM:12:29:28/02/2018

میترۆ
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی گەورەدا لە دوبەی، کۆمەڵەی جیهانیی رۆژنامە و بڵاوکراوەکان (وان ئیفرا)  خەڵاتی باشترینەکانی دیجیتاڵ میدیا دابەشدەکات.

ئەمساڵ لە 13ـەیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی وان ئیفرا کە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، خەڵاتەکانی 2017 دابەشدەکرێن. تۆڕی میدیایی رووداو بەشداری مەراسیمەکەیە. بڕیارە  ئێواره‌ی‌ ئەمڕۆ چوارشەممە 28-2-2018 ناوی براوەی خەڵاتەکان ئاشکرا بکرێت.

وان ئیفرا (WAN-IFRA) بە مانای کۆمەڵەی جیهانیی رۆژنامە و بڵاوکراوەکان دێت. لە ساڵی 1948 دامەزراوە و بنکەی سەرەکی لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیایە. ساڵانە چەند خەڵاتێکی بۆ باشترینەکانی دیجیتاڵ میدیا لە جیهان، ئەوروپا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقا هەیە.

وان ئیفرا تۆڕێکی گەورەی جیهانییە و لە سێ هەزار کۆمپانیای میدیایی و تەکنۆلۆژی پێکهاتووە. هەروەها 80 دامەزراوەی بڵاوکردنەوە ئەندامن تێیدا، کە نوێنەرایەتی 18 هەزار دەزگا لە 120 وڵاتەوە دەکەن.

رووداو