سەرۆكی SEED FOUNDATION سەردانی میترۆی كرد
PM:07:23:03/03/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 

ئەمڕۆ خاتوو شێری كرام تالەبانی، سەرۆك و دامەزرێنەری رێكخراوی SEED FOUNDATION كە رێكخراوێكی گەشپێدانی كۆمەڵایەتی- پەروەردەیی و ئابورییە، سەردانی گۆڤاری ژن و سەنتەری میترۆی كرد.

لەو دیدارەدا خاتوو شێری تیشكی خستە سەر كارو چالاكی و ئامانجی رێكخراوی SEED FOUNDATION كە گرنگیدانە بە لایەنی دەرونی قوربانیانی جەنگ و سەرلەنوێ بنیاتنانەنەوەی ژیانیان.

هەروەها باسی لە گرنگی هەمئاهەنگی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و رێكخراوەكانی تایبەت بە راهێنانی رۆژنامەنوس بە مەبەستی ئامادەكردنی رۆژنامەنوسی تایبەتمەند بە روماڵكردنی چیرۆكی قوربانیانی جەنگ و تیرۆر.

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری حاجی محمد كورتەیەكی سەبارەت بە سەنتەری میترۆو چالاكییەكانی خستە روو هەروەها جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هاوكاری نێوان رێكخراوەكەو سەنتەری بۆ كردنەوەی خول بۆ رۆژنامەنوسان سەبارەت بە روماڵكردنی چیرۆكی قوربانیانی دەستی تیرۆر.

بەر لە سەردانی سەنتەری میترۆ خاتوو شێری لەگەڵ ستافی گۆڤارۆی ژن كۆبوەوە و دەستخۆشی لێكردن و دەركردنی گۆڤارێك بەم شێوازو ناوەرۆكە بە گرنگ وەسفكرد.