به‌غداد: حه‌وت چالاكوانی عێراقی و ئەوروپی خەڵاتكران
PM:01:18:10/03/2018




میترۆ، به‌غداد 

بە هۆی چالاكییە جۆراوجۆرەكانیان سەنتەری خلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ Centre for Human Rights (GCHR) Gulf كە رێكخراوێكی ناحكومییە و ئۆفیسی سەرەكیان لە ئیرلندایە 7 چالاكوانی عێراقی و ئەوروپی لە بواری مافەكانی مرۆڤ ، خەڵات كرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان وچالاكوانانی‌ عێراق و ئه‌وروپی‌ به‌شداریان تیێداكرد. 

مەراسیمەكە لە هۆڵی چالاكییەكانی محەتەی شاری بەغدا بەڕێوەچوو، چالاكوانەكان بریتیبوون لە (هێلا میڤس، جمانە ممتاز، هێنرك هێنری، ام جواد الحسینی، رحمن غریب، ئاسف محمد،احمد صالح نعمە).

لەكاتی بەخشینی خەڵاتەكە لە لایەن سەرۆكی (GCHR) خالد ابراهیم به‌خشرایه‌ ره‌حمان غه‌ریب رایگەیاند كە رەحمان غەریب چالاكوانێكی كارایە لە بواری داكۆكی لە مافەكانی مرۆڤ بە گشتی و مافی رۆژنامەنوسان بە تایبەتی وتی " ئێمە شەیركی سەنتەری میترۆین و نیازمانە پێكەوە وەك چۆن لە رابردودا پێكەوە كارمان كردوە لە داهاتوشدا بەردەوام بین". 

سەنتەری خلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ رێكخراوێكی سەبەخۆی قازانج نەویستە، لە لایەن كۆمەڵێك چالاكوان لە 2011 دامەزراوە، ئۆفیسی سەرەكی لە وڵاتی ئیرلندایە. (GCHR) یەكێكە لە چالاكترین رێكخراوەكانی چاودێر لە مافەكانی مرۆڤ لە ناوچەكە.