كه‌ناڵی‌ KNN ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ په‌خش
AM:10:18:11/03/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
دوای‌ زیاتر له‌ یه‌ك مانگ له‌ راگرتنی‌ په‌خشی‌ كه‌ناڵی‌ KNN وابڕیاره‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 15/3ی‌ ئه‌م مانگه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌ وه‌رزێكی‌ نوێوه‌ ده‌ست به‌كاته‌وه‌ به‌ په‌خشی‌ ئاسایی‌ خۆی‌. 


له‌ رۆژی‌ 1ی‌ شوبات كه‌ناڵی‌ KNN له‌ كاتژمێر 12ی‌ شه‌ودا په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی‌ راگرت و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشیاندا رایان گه‌یاند: به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ په‌خشی‌ كه‌ناڵی‌ KNN راده‌گرین.