میترۆ، هۆڵندا
نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان لە ئەوروپا بەشداری ئێوارە کۆڕێكی بۆ یادی ۱۲‌ی ئازار سەرهەڵدانی قامشلۆ و کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید لە شاری ئارنهیم له هۆڵندا كرد.
مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن چەند رێکخراو پارتێکی سیاسی رێکخرابوو، له مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشکەشکاری چالاكیه‌كه
داوای له شاخه‌وان دوكانی نوێنه‌ری میترۆ كرد چه‌ند وتەیەک پێشكه‌ش بكات و دواتر به‌مه‌به‌ستی زیاتر به ئاگابوون له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری میترۆ له ئه‌وروپا راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێشكه‌شی هه‌ر یه‌ك ( کاک ئەفشن و خاتو جیمەن) ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌راسیمه‌كه كرد.
لای خۆشیانه‌وه هه‌ر یه‌ك له كاك ئه‌فشین و خاتوو چیمه ده‌ست خۆشیان له سه‌نته‌ری میترۆكرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌دات له پێنا و به‌رگریكردن له ئازادی راده‌بڕین و به‌رده‌وام داكۆكیكاره له‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت.
لەکۆتای مه‌راسیمه‌كه‌شدا شاخه‌وان دوكانی وەک کۆمیتەی بەرگری و پشتیوانی بەجینۆساید ناساندن واژۆی له‌سه‌ر تابلۆ ده‌ستنیشانكراو كرد.