میترۆ، هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ لە ھۆڵی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان له شاری هه‌ولێر، لە ژێر ناونیشانی بەسە تووندوتیژی دژ بە ژنان مەڕاسیمی دابەشکردنی خه‌ڵاتی قەڵخانی ئافرەتی ساڵ بەبۆنەی رۆژی ٨ مارس ، لەلایەن رێکخراوی نۆرەکان و دۆستایەتی سویدی بۆ کۆمەڵێک ژن و کچی چالاکوان لەبواری خۆبەخشی و میدیا و ژنان رێکخرا بوو.
ئاڤان جاف رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌و كچانه‌ی كه خه‌ڵاتی قەڵخانی ئافرەتی ساڵ بەبۆنەی رۆژی ٨ مارسه‌وه پێبه‌خشرا، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان پیرۆز بایی خۆی ئاڕاسته‌ی ئاڤان جاف رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ و سه‌رجه‌م ئه‌و ژن و چالاكوانانه ده‌كات كه ئه‌و كه‌خه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشرا.