میترۆ، سلێمانی
لیژنەی ڕاگەیاندن و ھونەری یادی ٣٠ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: ھەر رۆژنامه‌نووس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن دەیەوێت ڕوماڵی یادی ٣٠ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە بکات، داواتان لێدەکەین تاوەکو 3/14 تەواوی زانیاریه‌كانتان بنێرن بۆ ئه‌م ئه‌كاونته (Ghaidan Hassan Ghafoor)، ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، ھەرکەسێك لە ماوەی دیاریکراودا ئەو زانیاریانە نەنێرێت مافی ڕوماڵکردنی نیە .
لیژنەی ڕاگەیاندن و ھونەری یادی ٣٠ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە له نوسراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میترۆ كه‌وتووه ئاگاداری سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت روماڵی ئه‌و ساڵیاده بكه‌ن ده‌ڵێت: بۆ تەواوی ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو و نوسراو ، ھەرکەسێك دەیەوێت ڕوماڵی یادی ٣٠ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە بکات ، داواتان لێدەکەین تاوەکو 3/14 تەواوی ئەم زانیاریانە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە Ghaidan Hassan Ghafoor یاخود ژماره مۆبایلی‌٠٧٧٠٢٤٦٢٥٨٨ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن.
له ئاگادارییه‌كه‌شدا هاتووه پێویسته رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ناوی ئەو شوێنەی کاری بۆ دەکەن
و ژمارەی ئەوکەسانەی کە لەو ڕۆژە بەشداردەبن لە ڕوماڵەکەدا و ناوی سیانی و ژمارەی مۆبایل بنێرن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، ھەرکەسێك لە ماوەی دیاریکراودا ئەو زانیاریانە نەنێرێت، مافی ڕوماڵکردنی نیە .
سه‌باره‌ت به‌و كه‌ناڵانه‌ی كه فلای كام به‌كاردێنن ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه، پێویسته سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن.