میترۆ، سلێمانی
ئه‌مرۆ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكمان له‌سه‌ر چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناو شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌كه‌داركردنی سپێده، له رێگای فۆتۆشۆبه‌وه ده‌ستكاری هه‌واڵه‌كه‌یان كردووه وشه‌ی (له‌كۆتایی دا سه‌ركه‌وتن) له پێش تایتڵی هه‌واڵی (هێزه‌كانی توركیا چوونه ناو عه‌فرین و شه‌ڕ به‌رده‌وامه) داناوه.
خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌زانن كه گوتاری راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو و به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ی سپێده له ماوه‌ی شه‌ری عه‌فرین چۆن بووه و له سه‌ره‌تاشه‌وه چۆن ئیدانه‌ی ئه‌م له‌شكركێشی و داگیركارییه كراوه، به پێی دواین توێژینه‌وه‌ی (ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان) ئه‌مرۆ بڵاویكردۆته‌وه كه كه‌ناڵی سپێده سه‌ره‌ڕای داخستنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له‌ماوه‌ی 3 مانگی رابردوو به‌ڵام له رێگای دیجیتاڵ میدیای سپێده 47 هه‌واڵی له‌سه‌ر عه‌فرین بڵاو كردۆته‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ره و شایه‌دی گرنگی پێدانی ئه‌م ده‌زگایه‌یه بۆ سپێده كه پشتیوانی له‌گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومییه‌تی ئه‌م شاره كردووه.
ئه‌م چه‌واشه‌كاری و ده‌ستكاریكردنانه تای پیش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه و خه‌ڵكی كوردستان بڕوا به‌م چه‌واشه‌كارییانه ناكات و به‌ئاگاتر و هۆشیارتره.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیجیتاڵ میدیای سپێده
18-3-2018