میترۆ لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا كۆبۆوە



میترۆ، هه‌ولێر 
دوێنێ‌ له‌ نوسینگەی هەولێری سەفارەتی كەندا لە عێراق وەفدی سەنتەری میترۆ  لەگەڵ سەرۆكی تیمی عێراق و ئەردەن لە وەزارەتی دەره‌وەی كەنەدا كۆبووەوە.

سەرەتای كۆبونەوەكە تیشك خرایه‌ سەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان و باس لە كارو چالاكییەكانی سەنتەری میترۆ كرا، هەروەها راپۆرتی ساڵانەی رەوشی ئازادی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2017 پێشكه‌شی‌ نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كه‌ندا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڤان جاف سەرنوسەری گۆڤاری ژن و نوێنەری سەنتەری میترۆ لە شاری هەولێر باسی لە پرسی ژنان و دەرچونی ژمارەكانی گۆڤاری ژن كرد كە هەر ژمارەو تیشك دەخاتە سەر پرسێكی ژنان و چیرۆكەكانی سەركەوتنیان.

ریشیل سموكۆم سەرۆكی تیمی عێراق و ئەردەن لە وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەكەو ئامانجەكانی سەنتەری میترۆ لە داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنوسی رادەربڕین داوای كرد بەرادەوام بن لە پەیوەندی لەگەڵ تیمەكەیان لە عێراق و هەمئاهەنگی زیاتر.


AM:10:52:26/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌