میترۆ، سلێمانی
ئه‌مرۆ له ئۆفیسی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO ، تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌هاوكاری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوی پاو خولێكی ڕاهێنانی بۆ زیاتر له 20 میدیاكار سازكرد.
راهێنانه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له ڕاهێنانه‌كه باس له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ستوری عێراق ده‌كرێت و له رێگه‌ی ئه‌م راهێنانه‌وه یاساكان به میدیاكاران ئاشنا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی میدیاكاران له رێگه‌ی ده‌زگاكانیانه‌وه بتوانن زیاتر بۆ هاوڵاتیانی رونبكه‌نه‌وه كه‌مینه‌كان ماف و یاسایان هه‌یه.
ئامانج له‌م ڕاهێنانه بۆ باشتركردنی مافی پێكهاته كه‌مینه‌كانه له عێراق.